شعر کوردی "تەمەن" به معنی عمر
"تەمەن"
ئـەی تەمەنـی پـڕ ئەسرینم، ئـەڕۆی ئـاوڕ نادەیتـەوە!
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکا، لە عـومـری مـن ئەبڕیتەوە!
خۆزگە منیش وەک پەپوولە گشت تەمەنم وەرزێک بووایە
دوور لە خــەم و تاڵـــی ژیــان تەنهـا گـوڵـم بناسیایە
ڕێگام سـەودای تەنیاییـە و کەسـێ نایـە بـۆ سـەردانم
ئیتــر چیـکەم لـەم تەمەنـە! کە لە هەمـووی پەشیمانم
لـــە گــریانـــی مناڵیمــا، پێــکەنینـم بە خـەم ئەهـــات
کەچـی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدا
لـە ســەد جــارا تەنها جـارێ زەردەخـەنـە دێتە میــوان
وەک سێبەری لای ئێواران، خۆرنشینی دار ئەرخەوان
ئـەی هاوڕێیان چـاوم نـوقمی نیگارێـکی پـڕ بەهـارە
تاسـەم وەری بەڵام هێشتا خـۆشەویستیم هـەر بێدارە
ئێستایش گەڵای عومری گەنجیم وەکو پایز هەڵوەریوە
کـێ وەکـو مـن؛ تەم و خـومـار، پەنجەرەکەی داپۆشیوە
"ئەحمەد محەممەد"
+ نوشته شده در پنجشنبه دهم دی ۱۳۹۴ ساعت 1:31 توسط مظاهر حسنی پور
|